یانه‌ی پاریس سانجێرمان له درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماركۆ ڤێراتی یاریزانه ئیتاڵیه‌كه‌ی نزیك بۆته‌وه
له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه یانه پاریسیه‌كه به‌نیازه گرێبه‌ستی ڤێراتی بۆ پێنج ساڵی دیكه درێژبكاته‌وه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌شی بۆ یازده ملیۆن یۆرۆ به‌رزبكاته‌وه
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان، چه‌ند ئه‌ندامێكی پاریس سانجێرمان پێیان وایه یاریزانه‌كه شایسته‌ی ئه‌م مووچه زۆره نیه، جێگای باسه ڤێراتی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ له ساڵی دووهه‌زارودوازده له یانه‌ی پێسكارای ئیتاڵیه‌وه په‌یوه‌ندی به پیی ئێس جی كرد‌و له‌و كاته‌وه له دووسه‌دوهه‌شتاودوو یاری یانه‌كه له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردووه‌و نۆ گۆڵی له ڕیزه‌كانی تۆماركردووه‌و چلوحه‌وت گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروستكردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.