یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ڕێزی له ڤینسینت كۆمپانێی به‌لجیكی و كاپتنی پێشووی یانه‌كه نا، ئه‌ویش بۆ به‌رزنرخاندنی ئه‌رك و ماندووبوون و هه‌وڵ و كۆششی یاریزانه‌كه له ڕیزی مان سیتی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستی هێناون
ئیداره‌ی سیتیزێنز وێنه‌یه‌كی كۆمپانێ به درێسی مانچسته‌رسیتی له ده‌روازه‌ی یه‌كێك له یاریگاكانی یانه‌كه دروست كردووه‌و ڕێگای نێوان ئه‌كادیمیای لاوان و یاریگاكان و بنكه‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی به‌ناوی ڤینسینت كۆمپانێ كریسینت كردووه‌و له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی یاریزانه‌كه ئه‌م پڕۆژانه ئاشكراكران
جێگای باسه كۆمپانێ ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له ئایاری ڕابردوو ڕیزی مانچسته‌رسیتی جێهێشت، ئه‌وش دوای یازده ساڵ یاریكردن له پێكهاته‌ی یانه‌كه، له‌م ماوه‌یه‌شدا، چوار نازناوی خولی ئینگلته‌راو دوو نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو چوار نازناوی جامی پیشه‌گه‌ران و دوو نازناوی قه‌ڵغانی خێرخوازیی ئینگلته‌رای له‌گه‌ڵ مانچسته‌رسیتی به‌ده‌ستهێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.