ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دادگای توركیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تۆران به نایاسایی چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و ته‌قه‌ی كردووه به‌مه‌به‌ستی ترساندن، به‌ڵام ئێستا دادگا بریاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه‌ی راگرتووه، به‌ڵكو یاریزانه‌كه نابێت له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو هیچ تاوانێكی دیكه ئه‌نجام بدات
تۆرانی ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵ پارساڵ به‌هه‌مان شێوه له یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌وانه له‌گه‌ل گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ بیركای شاهین دووچاری شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵی هات و لوتی شاهینی شكاند، لای خۆیه‌وه یانه‌ی باشاكا شه‌هیر كه تۆران له ڕیزه‌كانیدا یاری ده‌كات، به‌بڕی چوارسه‌دوبیستونۆ هه‌زار دۆلار تۆرانی سزا داوه
تۆران له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌د یاری ئه‌نجامداوه‌و حه‌ڤده گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركردوه، ئه‌م یاریزانه له ساڵی دوو هه‌زاروپازده له ریزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جیابووه‌و په‌یوه‌ندی به ریزی یانه‌ی بارسه‌لۆنا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.