به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه هێرشیانكردبووه سه‌ر هاوڵاتییهكو لێیاندابو.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه كه دوو كه‌س كه هێرشیانكردبووه سه‌رو لێیاندابو، بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو زانیاری پێویستیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان كۆكرده‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌رو له‌چالاكییه‌كی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ع، ئـ، ع - م، ك، ج) ده‌ستگیر بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405/31 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.