لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 12 ى 9 ى 2019 ،شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و جه‌یمس سۆرنتۆن كونسڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی خۆڕێکخستنەوە له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێكرد
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم راشیدهگهێنێت ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیای به گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، روونیشی كرده‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئێوه جێگه‌ی ته‌قدیری ئێمه‌و خەڵکی کوردستانە، خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
كونسڵی گشتی به‌ریتانیاش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه كه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه هاوكاری ئێوه‌ین، پاڵپشتیمان بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت. خوازیارین له رێگه‌ی دیاڵۆگ و دانوستانی هاوبه‌ش، كۆتایی به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت. وتیشی: له‌رێگه‌ی تیمی راوێژكارانی سه‌ربازی بهریتانیایهوه به‌شدارو هاوكاری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بین.
هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه، روونی كردهوهتهوه كه ئامانج و ئه‌وله‌ویه‌تی پڕۆسەی خۆڕێکخستنەوە، چاككردن و باشكردنی دۆخ و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌یه، هاوكاری راوێژكارانی ئێوه‌و هاوپه‌یمان گرنگه‌و ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه له خزمه‌ت پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت ده‌بێت.
له كۆتایی كۆبونهوهكهداشدا گفتوگۆی پوخت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه كرا‌و هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی پێكه‌وه كاركردن و یه‌كگرتوویی هێزه‌كان بێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.