ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ هه‌ولێر كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر فرسه‌ت سۆفی وه‌كو كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی به پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12 ى 9 ى 2019 ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پارێزگارێكی نوێی هه‌ڵبژارد كه دكتۆر فرسه‌ت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره حه‌فتای ئه‌مڕۆیدا دوای خستنه‌ڕووی ناوی كاندید بۆ پارێزگاری هه‌ولێر و ناساندنی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته، ده‌نگی له‌سه‌ر دا. ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی بیست و حه‌وت ده‌گی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به یه‌ك ده‌نگی نه‌خێر فرسه‌ت سۆفی به پارێزگار هه‌ڵبژارد.
دكتۆر فرسه‌ت سۆفی وه‌كو كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، هاوكات وه‌كو تاكه كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌بوو و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاندیدبوونی و كارنامه‌ی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
لە پرێسكۆنفراسێكیدا، كاندیدی نوێی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، كە بە هەموو توانایەكیانەوە هەوڵ دەدەن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان شارەكە بەرەو پێشەوە ببەن، هاوكات ئەوەیشی گوت، كاتێ بە پێی یاسا لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە مەرسوومی بۆ دەرچوو، دیدگا و بەرنامەی خۆی لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگادا دەخاتە روو.
ئەمڕۆ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی، لە میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی پارێزگاری پێشوو نەوزاد هادی كرد و كە كاری گەورەیان بۆ شارەكە كردووە.
فرسەت سۆفی گوتی: ئێمه بەرپرسیارێتییەكی گەورە كەوتووەتە سەر شانمان، هەروەها ئامانجی گەورەمان خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری هەولێر ده‌بێت بێ جیاوازی.
هاوكات سوپاسی پارێزگاری پێشوو نەوزاد هادی كرد، كە كاری گەورەیان بۆ شارەكە كردووە، جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەوان درێژەپێدەری كار و پڕۆژەكانی پێشوو دەبن و هەوڵیش دەدەن لەگەڵ هەموو لایەك بە یەكەوە كەموكوڕییەكانیش چارە بكەن.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر، سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد كە متمانەی پێداوە و كردوویەتی بە كاندیدی پارێزگاری ھەولێر و جەختیشی كردەوە، كە لە داھاتوودا ھەموو ھەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەولێر و شاری ھەولێر بكات بە بێ جیاوازی. ئاماژەی بەوەش كرد، ھەوڵدەدەین بە یەكەوە كەموكورییەكان چارەسەر بكەین.
راشیگەیاند، كە بەوپەڕی تواناوە هەماهەنگییان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەبێ، هاوكات لەگەڵ سەرجەم پارت و لایەنەكانی شارەكەشدا هەماهەنگییان دەبێ، گوتیشی: هەمووان دەبێ پێكەوە هەوڵ بدەین هەولێر لە ریزی پێشەوە بێ و پارێزگاری ئەم شارە بین.
سەبارەت بە دیدگا و بەرنامەی خۆیشی، ئاماژەی بەوە كرد، كە لە داهاتوودا و هەر لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەیخەینە روو، بەو پێیەی جارێ مەرسوومی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ دەرنەچووە، تا لە بەردەم سەرۆك سوێندی یاسایی دەخوات، ئەوكات پۆستەكەی دەبێتە یاسایی.
هه‌ر لە پرێسكۆنفراسه رۆژنامەوانیه‌كه‌دا عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە كۆنووسی ھەڵبژاردنەكە بەرز دەكەنەوە، دواتریش پارێزگاری نوێی ھەولێر لەبەردەم سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و دەستبەكار دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.