پارێزگای به‌سره به‌هۆی پشتگوی خستنی داوای به‌هه‌رێم بوونی پارێزگاكه‌یان سكاڵای یاسایی دژی حكومه‌تی فیدراڵی تۆمار ده‌كات.
کەریم شەواک، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند: ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی فیدراڵی تۆمار دەکات، بەهۆی ئەوەی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، سەرجەم ئەو نوسراوانەی پشتگوێ خستووە، کە داوای بە هەرێمبوونی بەسرەیان کردووە.
شواك ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد كه له رابردوودا وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره چەندین نوسراویان ئاڕاستەی حکوومەتی پێشوو و حكومه‌تی ئێستا كردووه، بۆ بەهەرێمبوونی پارێزگاکەمان، بەڵام سەرجەم ئه‌و نوسراوانه‌یان پشتگوێ خراون.
ئاشكراشی كرد، ئەمجارە بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م داوا ره‌وا یاساییه پەنایان بۆ یاسا بردووه و سكاڵایان له دژی حكومه‌ت تۆمار كردووه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه له داهاتوودا هه‌نگاوی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.