شەوی رابردوو بەهۆکارێکی نادیار غاباتی سنووری ناحیەی گەڵاڵە لە قەزای چۆمان سووتا، بەمەش زیانێکی زۆر بە پاوان و ژینگەی ئەو سنوورە گەیشت.
بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگرەکە زیاتر لە سێ دۆنم پووش و پاوانی غاباتی گەڵاڵە سووتا، بەمەش زیانێکی زۆر بە ژینگەی سنوورەکە گەیشتووە.
هەر زوو تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.