له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئاكرێ بڵاوی كرده‌وه كه‌پێشمه‌رگه‌یه‌كى ته‌مه‌ن 50 ساڵان له‌ئاوی زێی گه‌وره له‌سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش خنكا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت رووداوه‌كه دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 13 ى 9 ى 2019 روویداوه ، كاتێك پێشمەرگەیەك لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی چەمەی سنوری شارەدێی رۆڤیای سەربە شارۆچكەی بەردەڕەش مەلەی كردوە،پێشمەرگەكە خنكاوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى ئاكرێ به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند تا ئێستا گه‌ران به‌دوای ته‌رمى پێشمه‌رگه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
راشیگه‌یاند كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش تیمەكانی ژێردەریایی گه‌ڕان شوێنی رووداوەكە و شوێنه‌كانى دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌دا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.