ئاگر له‌كارگه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی نه‌وتی سعودیه لهبهقیق كه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كارگه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی نه‌وتی لهبهقیق كه‌وتۆته‌وه، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای رووداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنییه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.