له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 14 ى 9 ى 2019 ، به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی لیڤانتی ده‌كات
ڕیال مه‌درید له كۆی سێ یاری خاوه‌نی پێنج خاڵه‌و له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، لیڤانتیش به شه‌ش خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت، یانه‌ی شاهانه ئه‌م یاریه له‌كاتێك ئه‌نجامده‌دات كه چه‌ند یاریزانێكی به‌هۆی پێكان له یاریگاكان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، دیارترینیان لوكا مۆدریچ و ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و ئیسكۆ ئهلاركۆنن
ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م یاریه ئه‌نجامداو زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو، نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست خۆیان بۆ یاری به‌رامبه‌ر لیڤانتی ئاماده‌بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی یاریزانانی ڕیال له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان بوون و له دوو ڕۆژی ڕابردوو هاتنه‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان
زێدان ئاشكراشی كرد كه له یاریه‌كانی پێشوویاندا خاڵیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه ده‌بێت له یاری به‌رامبه‌ر لیڤانتی هه‌رچی له توانایاندایه پێشكه‌شی بكه‌ن تا سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه مسۆگه‌ربكه‌ن
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه به‌م شێوه‌یه بڵاوكرده‌وه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.