له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی ئه‌ڵمانیا، كاتژمێر 7:30 ى خوله‌كی ئێواره ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی لایپزیگی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان، له‌یاری لوتكه‌دا میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی پاڵه‌وانی حه‌وت وه‌رزی رابردووی خوله‌كه ده‌كات
لایپزیگ ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌ساڵی 2009 دامه‌زراوه‌و له ساڵی 2016 خۆی گه‌یانده ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا، چاوی له‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا براوه‌ی نازناوی خولی ئه‌ڵمانیا بێت
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه جۆلیان ناگلیزمان ڕاهێنه‌ری لایپزیگ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، هه‌وڵ ده‌ده‌م به پلانێكی به‌رگری به‌هێز رووبه‌رووی بایرن ببینه‌وه‌و له كاتی یاریدا شێوازی یاریكردنمان ده‌گۆڕین به‌پێی شێوازی یاریكردنی تیپی ڕكابه‌ر، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕاهێنه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بایرن به‌وه ناسراوه پارێزگاری له تۆپ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌بێت به پلانێكی به‌رگری تۆكمه له‌به‌رامبه‌ر یانه باڤاریه‌كه‌دا یاری بكه‌ن.
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ى به‌م شێوه‌یه بڵاوكرده‌وه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.