Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:57

له‌وانه‌یه‌ ته‌مه‌نی گه‌ردوون ١١ ملیار ساڵ بێت

پێده‌چێت ته‌مه‌نی گه‌ردوون نزیكه‌ی دوو ملیار ساڵ كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌ ده‌گوترێت
کوردستان TV
100%


تیمێكی ئه‌نیستیتوی ماكس پلانك له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانا ئینه جیی له‌ گریمانه‌یه‌كدا كه‌ پێیان وایه‌ جێگری هه‌بڵ ٨٢،٤ بێت، وای بۆ ده‌چن ته‌مه‌نی گه‌ردوون ١١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن ساڵ بێت، نه‌ك ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ.

جیی و تیمه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان به‌ پشتبه‌ستن به‌ بیردۆزی خێراتر فراوانبوونی گه‌ردوون ئه‌نجام داوه‌.

ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤاری Science بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ جێگیری هه‌بڵ ٧٠ بێت، ته‌مه‌نی گه‌ردوون وه‌ك ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ ئه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌م ئه‌ژماركردنه‌ په‌سه‌ندكردنێكی گشتیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

ئه‌م یاسایه‌ هاوكێشه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌مه‌نی زه‌ویدا به‌كارده‌هێندرێ و ناوی به‌ناوی ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌مریكی ئه‌دوین هه‌بڵ-ه‌وه‌ ناونراوه‌.

بۆچوونی خێراتر فراوانبوونی گه‌ردوون به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت گه‌ردوون خێراتر گه‌یشتۆته‌ ره‌وشی ئێستای و بۆیه‌ ته‌مه‌نی كه‌متره‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.