سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ھه‌واڵێكی ئاژانسی SPAی سعوودی، تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌نجامداوه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه ھه‌ماھه‌نگی له ھه‌ر پرسێكدا بكات به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری و ئاسایشی سعوودیه و جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ھێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وتی سعوودیه به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاری له ئابووری ئه‌مریكا و جیھان كردووه.
ھاوكات تره‌مپ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان تاوتوێی پرسه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
دوێنێ له ئه‌نجامی ھێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی چهكھهڵگر بۆ سه‌ر دوو كارگه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیه "Saudi Aramco"، ئاگر كه‌وته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.