سه‌رگوزه‌شته‌و حه‌كایه‌تی ئه‌فسانه‌یی به‌شێكی سه‌ره‌كییه له كه‌له‌پووری میلله‌تی چین، بۆیه ده‌بینین كه ئه‌م كه‌له‌پووره بۆ ته‌مه‌نی چوار هه‌زار ساڵی مێژووی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه گشت چین و توێژه‌كانی ئه‌و میلله‌ته باوه‌ڕسان پێی هه‌یه‌و بگره به رێزه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن و به پیرۆزی ده‌زانن، كاتێ زه‌ین ده‌ده‌ینه هه‌ندێ له داب و نه‌ریت و كلتووری ئه‌و میلله‌ته، سه‌رسام ده‌بین به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له بواری شۆڕشی زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیاو پیشه‌سازیی جۆراوجۆر و بازرگانی كه ئه‌و په‌ڕی دنیا تا ئه‌و په‌ڕی گرتۆته‌وه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، كه‌م وڵات هه‌یه له‌م جیهانه‌دا به به‌رهه‌می چین ئاشنا نه‌بووبێت، به‌ڵام تا ئێستاش عه‌زیا و دێودرنج و تارمایی و بیروباوه‌ڕی دوور له واقیع خه‌یاڵی ته‌واوی ئه‌و میلله‌ته‌ی داگیركردووه، تا ئێستا ئه‌سانسێرو ژماره‌ی ته‌له‌فۆن گه‌واهیده‌ری ترسی چینییه‌كانه له ژماره (4) كه كاتێ گۆی ده‌كه‌ن واتا ده‌ری ده‌بڕن یه‌كسه‌ر لای ئه‌وان به واتای (مردن) دێت.
ژماره(8)هێمای به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتن
لای چینییه‌كان ژماره(8) ته‌نیا به واتای ژماره نایه‌ت، به‌ڵكو به ژماره‌ی به‌خت لێكی ده‌ده‌نه‌وه، چونكه ئه‌م ژماره‌یه كه له كاتی گۆكردن(ده‌ربڕین)دا به زمانی ئه‌وان (با)یه، كه ئاماژه‌یه بۆ زیاده‌و سه‌ركه‌وتن، بۆیه ده‌بینین له كاتی رێكخستنی خولی یارییه‌كانی ئۆلۆمپی له ساڵی 2008 كه له په‌كینی پایته‌ختی چین سازكرا بوو به ئومێدی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه، سه‌یر نییه كه ئه‌م كاته‌یان هه‌ڵبژارد( رۆژی هه‌شتی مانگی هه‌شتی ساڵی 2008، كاتژمێر هه‌شت و هه‌شت خوله‌ك و هه‌شت چركه) بۆ كردنه‌وه‌ی خولی بیست و نۆیه‌مینی ئۆلۆمپی! له راستیدا ئه‌وان به‌و كاته‌ی كه ده‌ست نیشانیان كردبوو، هانی یاریزانه‌كانیان دا و توانیان پله‌ی یه‌كه‌م له ریزبه‌ندی میدالییاكانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌ده‌ست بهێنن، له‌وانه: 51 میدالیای زێڕ، 21 میدالیای زیو، 28 میدالیای برۆنزی، دیاره ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له مێژووی به‌شدارییه‌كانی چین له خوله‌كانی یارییه ئۆلۆمپییه‌كان كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1932 ئه‌نجام درا.
ئه‌سانسێره‌كانی چین ژماره(4)یان تێدا نییه، چونكه ترسیان له مردن هه‌یه كه ره‌نگه ئه‌م ژماره‌یه هۆكار بێت! به‌ته‌واوی به‌پێچه‌وانه‌ی ژماره(8)، ئه‌و ژماره(4)ه ره‌شبینی و كۆست و مه‌ینه‌تی بۆ چینییه‌كان دێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به مردنه‌وه هه‌یه، كه له رێی گۆكردن و ده‌ربڕینه‌وه (سا)یه به واتای مردن، بۆیه ده‌بینین چینییه‌كان له‌و ژماره‌یه ده‌ترسن و له‌نێو ئه‌سانسێرو هۆتێله‌كاندا به‌كاری ناهێنن، بۆ ژماره‌ی ژوور‌و ته‌له‌فۆنه‌كانیش ده‌یانگۆڕن به پیتی F یان ژماره 3A.
هه‌روه‌ها چینییه‌كان له هه‌ر رۆژێك یان مانگێك یان ساڵێك كه ژماره(4)یان تێدا بێت هاوسه‌رگیریی ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت هیچ ئاهه‌نگێكیش ناگێڕن، به‌پێی ئامارێك كه له فه‌رمانگه‌ی كاروباری شارستانی له چین ده‌رچووه ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه كه له ساڵی 2014 كه‌مترین پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كراوه له‌وه‌ته‌ی بیست ساڵی رابردوودا.
مردن و رۆحه شه‌ڕانگێزه‌كان!!
مردن لای چینییه‌كان زۆر گرنگ و ترسناكه، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌وان بڕوایان به رۆژی دوایی نییه، بۆیه لای ئه‌وان فره‌ڕه‌هه‌نده و پێیان وایه مرۆڤ كه مرد ده‌چێته سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌وه‌و كرده‌وه‌كانی دنیای ده‌ست نیشانی به‌خته‌وه‌ری یان به‌دبه‌ختی و نامورادیی ده‌كه‌ن، واتا یان خێر یانیش شه‌ڕ ده‌چنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چینییه‌كان هه‌میشه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ژیانیاندا باسی مردن نه‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر دۆستێكیان یان خزمێكی نزیكیشیان بمرێت لای كه‌س باسی ناكه‌ن، مه‌گه‌ر به هێما یان به چه‌ند پیتێك هاوخه‌می ده‌رببڕن.
ئه‌وان پێیان وایه كه مردن ئه‌و چركه‌ساته شوومه‌یه كه گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان به‌سه‌ر گیانی پاكی مرددودا زاڵ ده‌بن، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یری ئه‌مبوڵانس ناكه‌نكه لای ئه‌وان په‌ناگه‌ی گیانه شه‌ڕانگێزه‌كانه، هاوكات له كاتی روودانی خاڵه‌تێكی مردن‌دا ئاوێنه‌كان به چه‌رچه‌ف یان پارچه قوماشێكی ره‌ش داده‌پۆشن، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هه‌ر كه‌سێك له خزمه نزیكه‌كانی مردووه‌كه له ئاوێنه‌دا ته‌رمه‌كه ببینێت، یه‌كسه‌ر گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان دوای ده‌كه‌ون و دواجار ئه‌ویش ده‌مرێت!.
هه‌ڵكردنی ئاڵای سپی به‌سه‌ر بانێژه‌ی ماڵی مردووه‌كه!!
كاتێ یه‌كێك له چینییه‌كان ده‌مرێت یه‌كسه‌ر كه‌سوكاری ئاڵایه‌كی سپی به‌سه‌ر ده‌رگا یان بانێژه‌ی ماڵی مردووه‌كه هه‌ڵده‌واسن، له ماڵیشه‌وه پێشوازی له ماته‌مگێڕو پرسه‌گێڕان ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه به‌رگێكی پاك له‌به‌ر مردووه‌كه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی نییه به‌و كفنه‌ی كه باوه‌و لای هه‌مووان ناسراوه. به گشتی چینییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگی زه‌رد و سوور له‌و به‌رگانه به‌كارناهێنن كه ده‌یكه‌نه به‌ر مردووه‌كانیان، چونكه به بۆچوونی ئه‌وان ده‌بنه تارمایی و ترسناكی، به‌ڵكو ره‌نگی سپی به په‌سند ده‌زانن، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری مردووه‌كه‌ش سوور له‌به‌رناكه‌ن كه هێمای به‌خته‌وه‌رییه، چونكه ئه‌مه له‌گه‌ڵ خه‌م و په‌ژاره‌دا یه‌كناگرێته‌وه‌و پێیان وایه له پێگه‌و پله‌ی مردووه‌كه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی سووتاندنی لاشه‌ی مردووه‌كه‌ش هیچ خشڵێك یان ئێكسسوارێك به‌خۆیانه‌وه ناكه‌ن، چونكه دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له جه‌سته‌ی مردووه‌كه به‌رده‌ده‌ن یه‌كسه‌ر جل و به‌رگه‌كه‌یان داده‌كه‌نن له‌و شوێنه جێی ده‌هێڵن كه مردووه‌كه‌یان لێ ناشتووه یان سووتاندوویانه، دواتر تا به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی ماته‌مینی هه‌ر پۆشاكی سپی له‌به‌رده‌كه‌ن، كه 100 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه كه چینییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دوای حه‌وت رۆژ له سووتاندن و ناشتنی ته‌رمه‌كه گیانی مردووه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ، بۆیه كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاڵایه‌كی سوور له ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌واسن گوایه ئه‌مه جۆرێكه له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له گیانی مردووه‌كه تاكو به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه!!
ن/ به‌هادین جه‌لال
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.