دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌كدارانی داعش له سنووری شارەدێی ئامرلی لەسه‌ر ڕێگای نێوان کەرکووک و بەغدا دەستڕێژی گوللـەیان لە ژمارەیەک شۆفێر کرد، بۆ ماوەیەک ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك به‌غدا داخرا.
به‌پێی وته‌ی شۆفێره‌كانی هێڵی نێوان كه‌ركووك و به‌غدا شه‌وی ڕابردوو له كاتژمێر 10ی شه‌و چه‌كدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بە ماتۆڕسیکل چوونه‌ته سەر ڕێگاكه و لە نزیک گوندی مەفتول دەستڕێژی گوللـەیان لە شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکانی رێگاکە کرد و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەک ڕێگاکە داخرا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه عه‌مید حوسێن عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی به‌هۆی دەستڕێژی گوللـەی تیرۆریستانی داعشەوە شۆفێری بارهەڵگرێک کە خەڵکی خوارووی عێراقە بریندار بووە، گوتیشی پاش گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی بۆ ناوچه‌كه تیرۆریستان هه‌ڵاتن و ڕێگاكه‌ش كرایه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.