به‌پێى ههواڵیكى بى بى سى نیوزى به‌ریتانى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ى ئه‌یلولى 2019، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تویته‌ر له تویتێكدا نووسیویه‌تى: "تاران له‌پشت نزیكه‌ى 100 هێرش بووه بۆ سه‌ر سعودیه، له كاتێكدا رۆحانى و زه‌ریف خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن كه سه‌رقاڵى دبلۆماسیهتن له میانه‌ى بانگخوازى كردنیان بۆ وه‌ستانى گرژیى و ئاڵۆزى".
ناوبراو له تویته‌كه‌یدا تارانى تۆمه‌تبار كردووه به هێرشه‌كه‌ى سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى سعودیه و له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی: " ئێران ئێستا هێرشێكى بێ پێشینه‌ى بۆ سه‌ر یه‌كێك له دابینكهرانى وزه‌ى جیهان ئه‌نجامداوه و هیج به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌ست نییه مووشه‌كه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاسته كرابن".
مایك پۆمپیۆ هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به روون و ئاشكرا هێرشه‌كه‌ى ئێران شه‌رمه‌زار بكه‌ن".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى كار ده‌كات بۆ دڵنیابوونى بازاڕى وزه له دابینكردندا تا به باشى بمێنێته‌وه و "ئێران به‌رپرسیاره له‌و ده‌ستدرێژییه".
جێى ئاماژه‌پێدانه به‌ره‌به‌یانى دوێنێ شه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2019، به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى ئارامكۆ له به‌قیق له وڵاتى سعوودیه، هه‌رچه‌نده دواى ئه‌و رووداوه تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زیرى وزه‌ى سعوودیه گوتى هێرشه‌كه به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاوى بۆ 7و5 ملێون به‌میل له رۆژێكدا كه‌مكردۆته‌وه كه نزیكه‌ى نیوه‌ى به‌رهه‌مى سعوودیه‌یه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.