به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كارگه‌كانی ئارامكۆ، سه‌دا 50ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكه وه‌ستاوه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن كه بۆردومانه‌كه له‌رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و فڕۆكه‌كه‌ش له‌یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵنه‌فڕیوه، به‌ڵكو له‌عێراقه‌وه بووه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر دوو گه‌وره كارگه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆ له سعودیه له‌عێراق ئه‌نجامدراوه.
تۆڕه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه كه‌به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سه‌دا 50ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكه وه‌ستاوه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن كه بۆردومانه‌كه له‌رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و فڕۆكه‌كه‌ش له‌یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵنه‌فڕیوه، به‌ڵكو له‌عێراقه‌وه بووه.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه به‌كارهێنرابێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.