به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك ڕووداوێكی نه‌خوازراو له مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كه ڕوویدا و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له تاخی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی و وه‌ستای سه‌ر مۆلیده‌كه‌ش كه خه‌ڵكی شاری موسڵه ده‌یه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات تا گرفتی كاره‌باكه چاره‌سه‌ر بكات، له‌وكاته‌شدا هاوسه‌ره‌كه‌ی كه دووگیانه دێته لای و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی بدات، به‌ڵام له‌چكه‌كه‌ی له په‌روانه‌ی مۆلیدهكه ده‌ئاڵێ و دواتر به‌شێك له ده‌م و چاوی و سه‌ری به‌ر په‌روانه‌ی مۆلیدهكه ده‌كه‌وێت و ده‌ستبه‌جێ به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه ته‌رمی ئافره‌ته‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.