Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 09:57

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کۆبۆوه‌

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌رخستنی رێككاره‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

 

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15/9/2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی سیاسی و یاساییی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاریی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانه‌و گه‌لپه‌سه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی كۆده‌نگیی نیشتیمانی و رێزگرتن له‌ مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت، زه‌رووره‌تی قۆناغه‌كه‌یه‌.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پته‌وكردنی هاوئاهه‌نگی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنه‌رانه‌ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌جۆرێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماف و شایستانه‌ بێت كه‌ ده‌ستووری ساڵی 2005 به‌هه‌رێمی كوردستانی داوه‌، دووپات كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كرا كه‌ بارودۆخی هه‌رێم و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ واده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكاییه‌تییه‌كان بۆ دروستكردنی هاوئاهه‌نگی زیاتر ئه‌نجام بدرێت.

له‌باره‌ی پرسی چاكسازیش هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌رخستنی رێككاره‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ بێنه‌ سه‌ر رێگای.

112

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.