Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 09:59

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەکات

جەخت لە پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ دیدارێكی سه‌رۆك بارزانی و مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی، بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تاوتوێ كرا.

ڕۆژی یەكشەممە 15ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تاوتوێ كرا و جەختیش لە پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان بۆ تێپەڕاندنی تەحەددیاتەكان كرایەوە.

پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.