Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 09:57

له‌ که‌رکووک سێ چەکدار، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌کی هه‌ولێر ده‌ڕفێنن

بڕی 120 ملیۆن دیناری عێڕاقی تیدا بووە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ كه‌ركووك سێ چەکداری نەناسراو به‌ زه‌بری چه‌ك، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی هه‌ولێر ده‌رفێنن كه‌ پیشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بووه‌، و بڕی 120 ملیۆن دیناری عێڕاقی تیدا بووە.  

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌  له‌ نزیک پارکی (بابا گوڕگوڕ) شاری كه‌ركووك، لەلایەن سێ چەکداری نەناسراو بەئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپترا - ڕەنگـ ڕەش - ژمارە نەزانراو) ڕێگری لەئۆتۆمبێلێکی جۆری (سەنتاڤی - ڕەنگی سپی - مودێل 2018) کرا، کە خاوەنەکەی هاووڵاتیەکی کوردی دانشتووی شاری هەولێرە بەناوی (فیراس) و پیشەی گۆڕینەوەی دراوە بەزەبری چەکـ ئۆتۆمبێلەکەی دەدزن کە بڕی 120 ملیۆن دیناری عێڕاقی تیدا بووە و بەرەو شوێنێکی نەزانراو هەڵدێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.