له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رژمێریی گشتی عێراق به‌رێوه‌چوو و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تیایدا به‌شدار بوو .
ئەمڕۆ یەکشەممە له شاری به‌غدا شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌سته‌ی گشتی ئاماری هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو به‌شدارییان لبه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی سه‌رژمێریی عێراق كرد كه بڕیاره ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت .
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارە تەکنیکیەکانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق بووه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی 10ی ساڵی 2020، سه‌رژمێری بكرێت، هه‌روه‌ها گوتی تێبینی هەموو پێکهاتەکان بە هەند وەردەگرین و رەچاوی مافی هەموو پێکهاتەکان دەکەین.
جێی باسه ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رژمێریی گشتیی عێراقه كه كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر كرابوو .
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه كه سه‌رژمێریی ساڵی داهاتوو به سیاسی نه‌كرێت .
دوایین سه‌رژمێری له عێراق له ساڵی 1997 كرا له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس كه هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدار نه‌بوو .
هه‌روه‌ها له ساڵانی 2007 و 2010ش هه‌وڵ درا كه سه‌رژمێریی گشتی بكرێت، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و شكستی هێنا .
ئه‌م جاره حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له ساڵی داهاتوودا سه‌رژمێریی گشتی بكات كه هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا به‌شدار بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دووسه‌د ملیار دیناری ته‌رخان كردووه .
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه به شێووه ئه‌لیكترۆنی بێت و لۆگۆیه‌كی تایبه‌تیش به‌و پڕۆسه‌یه هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.