سهرچاوهكان ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019 لە زاری بەرپرسێکی باڵاى ئهمهریكاوه بڵاویانکردەوە، كه ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە دوێنێ شەممە دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیەیان لە ناوچەی بەقیق بۆردوومانکرد لە یەمەنەوە نەفڕیبوون، بەڵکو لە عێراقەوە فڕیبوون.
لهم بارهوه وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی دوێنێ دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەیان بۆردوومانکردن لە عێراقەوە فڕیوون، وەزارەتی بەرگریی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەرخستنی راستییەکان.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند" بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەکان و بە ئاگاداری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ دەرخستنی راستییەکان".
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوێنێ شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە بوونە هۆی وەستانی نزیکەی نیوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە کە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.