Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 00:15

به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ له‌ پێنجوێن 2 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و3ی‌ تریش برینداربوون

قوربانيان خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵن
کوردستان TV
100%

له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سیانی‌ تریش برینداربوون.

راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاتووچۆی قورس له‌سه‌ر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رنشین گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و سیانی تریش بریندارن"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئێستا دوو تیمی نه‌خۆشخانه‌ و دوو ئه‌مبوڵانس له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ن.

ئاشكراشیكرد كه‌ "قوربانیه‌كانی رووداوه‌كه‌ خه‌ڵكی ته‌كیه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵن و ویستویانه‌ سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و له‌ رێگا تووشی ئه‌و كاره‌ساته‌بوون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.