ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دڵنیایی ده‌داته كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و رایدهگهێنێت: وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له گه‌ڕان و سۆراخی بێ سه‌روشوێنكراوان به‌رده‌وامن و هه‌وڵه‌كان چڕتر كراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش كۆبۆوه
رایده‌گه‌یه‌نن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت، هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به كه‌سوكاری بێ سهرشوێنكراوان راگهیاندو ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، له هه‌ست و ناخی ئه‌وان تێده‌گه‌ن و هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه بزانن.
لای خۆیانه‌وه، كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسهروشوێنكراوهكان، داوای لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانی زیاتریان كرد له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه، هیواشیان خواست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانان چڕتر بكاته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگانه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت، به وردی گوێی له داوا و داواكاری كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسهروشوێنكراوهكان گرت و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری خێرای پێدان. هه‌روه‌ها دڵنیایی به كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا بۆ ئه‌مه‌ش وتی: وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له گه‌ڕان و سۆراخی بێ سه‌رو شوێنكراوان به‌رده‌وامین و هه‌وڵه‌كانیش چڕتر كراونه‌ته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.