له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له هه‌رێم، دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێی ده‌كه‌ن.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ تیمێكی راوێژكاری سوپای ئه‌مریكا، كه پێكهاتبوون كۆلۆنێل شه‌ین سێلین، كۆنه‌ر له‌ڤ، له تیمی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش كۆبۆوه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك له‌هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئێستادا وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدان، وتیشی: چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوانمان و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكهێنانی خاڵی ئه‌منی هاوبه‌ش، ده‌بێته هۆی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه ئه‌منییه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولا درووستبوه.
بابه‌تى چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو. ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت روونی كرده‌وه، به هاوكاری ئێوه‌و هاوپه‌یمانان هه‌نگاوی باش چۆته پێشه‌وه‌و ئیراده‌یه‌كی باشی حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له پشت هه‌نگاو بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ رێكخستنه‌وه‌و پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، تیمی راوێژكارانی ئه‌مریكی له ئۆفێسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش، پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ك به گرنگییه‌وه له‌چاره‌سه‌ری و نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان روانی له‌رێگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و دیالۆگی به‌رده‌وام.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، پرسی جموجوڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه جیاجیاكان و مه‌ترسیه‌كانیان گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه كرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی هێزه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر‌و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.