به‌پێى هه‌واڵێكى روێتهرز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16 ئه‌یلولى 2019، سه‌رۆكانى روسیا، توركیا و ئێران له باره‌ى كێشه‌كانى باكوورى رۆژئاواى سوریا له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا كۆده‌بنه‌وه.
ڤلادمیر پۆتین و حه‌سه‌ن ڕۆحانى و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى وڵاتانى روسیا و ئێران و توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئهنقهرى پایته‌ختى توركیا كۆده‌بنه‌وه پرسى دوایین كێشه‌كانی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن و وابڕیاره حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران دواى كۆبوونه‌وه‌كه به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوتا توركى و روسیهكهى ئه‌ردۆغان و پۆتین كۆببێته‌وه.
به پێى زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین پرس و گۆڕانكارییه‌كانى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى سوپاى ئه‌و وڵاته ده‌كرێت و هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى ئیدلیب ده‌بێته یه‌كێك له باسه سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه.
ئیدلیب ئه‌و ناوچه‌یه كه چه‌كداره یاخییه‌كان و ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانى تێیدا ماون و هێشتا له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، له‌ماوه‌ى 8 ساڵى جه‌نگى سوریا هه‌ریه‌ك له روسیا و ئێران پاڵپشتى رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دیان كردووه و هه‌رچى ئه‌مریكا، ئه‌وروپا، توركیا و هاوپه‌یمانانى عه‌ره‌بییه پاڵپشتى هێزى جیاوازیان له سوریا كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.