Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:45

ژاپۆن.. زیاتر له‌ 70 هه‌زار که‌س ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ 100 ساڵ

هه‌ندێكیش زیاترن له‌و ته‌مه‌نه‌
ژاپۆن
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی ژاپۆن زیاتر له‌ 70 هه‌زار كه‌س ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ 100 ساڵ. 

به‌ گوته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ژاپۆن ئێستا زیاتر له‌ 70 هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ ته‌مه‌نیان 100 ساڵ و هه‌ندێكیش زیاترن له‌و ته‌مه‌نه‌، له‌ 49 ساڵی رابردوو رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 100 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌، ڕووی له‌ زیادبوونه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆن دوایین ئاماری ته‌مه‌ن درێژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 71 هه‌زار و 238 كه‌س، له‌و ڕیژه‌ی 453 كه‌س ته‌مه‌نیان سه‌رووی 100 ساڵه‌. 

له‌ ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆندا ئاشكرا كراوه‌ كه‌ 88 له‌ سه‌دی ئه‌و كه‌سه‌‌ ته‌مه‌ن درێژانه‌ ئافره‌تن، به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سیش ئافره‌تێكی شاری فوكوئۆكای باشوری ڕۆژئاوای ژاپۆنه‌، به‌ناوی كانێ تاناكا و ته‌مه‌نی 116 ساڵه. 

له‌ساڵی 1963 كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆن یه‌كه‌مین سه‌رژمێر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژه‌كانی ئه‌نجامدا، ته‌نیا 153 كه‌س ته‌مه‌نیان ده‌گه‌یشته‌ 100 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌. 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.