لەڕاگەیەنراوێکدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی شارەزوور ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای شارەزور دەکاته‌وه كه بەهۆی پاککردنەوەی خەزانی ئاوی شارەزور و پڕۆژەی ئاوی بێستان سور لە خۆڵ و خاشاکی نیشتوو ماوەی2 ڕۆژ ئاوی خواردنەوە بەسەر کۆڵان و گەڕەکەکانی قەزاکەدا دابەشناکرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت ، پاککردنەوەی پرۆژەی ئاوی بێستان سور و خەزانی ئاوەکە چاوەڕواندەکرێت 24 تا 48 کاتژمێر بخایەنێت ، کە لەئەمڕۆ دووشه‌ممه دەستپێدەکات
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی شاره‌زوور داوا لەهاوڵاتیانیش دەکات كه ڕەچاوی کەمی بەکارهێنانی ئاو بکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.