رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه هێزە چەکدارەکانی ئێران ، شوانێکی کوردیان لە سنوری خۆی دایە بەر دەستڕێژی گولـله و کوشتیان.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراومان ڕۆژی یەکشەممە 15 ى 9 ى 2019 ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی خۆی، شوانێکیان داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویانە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، ناسنامەی ئەو شوانەی “جەعفەر ئەحمەدی” کوڕی محەمەد سدیق و دانیشتووی گوندی “تەرساوا” سەر بە قوتوور ڕاگەیاندووە.
ئەو شوانە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.