به‌پێى ههواڵكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى ئه‌یلولى 2019، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا.
هاوكات نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له به‌غدا، رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى پێگه‌یشت، به‌ڵام نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه هیچى ئاشكرا نه‌كرد.
پێ ده‌چێت له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، تاوتوێى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كه‌ى سعودیه كرابێت كه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه هێرشه‌كه له عێراقه‌وه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرابێت،
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه گوایه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت كه له عێراقه‌وه فڕیوون له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق رایگه‌یاند سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ده‌رخستنى راستییه‌كان.
هاوكات حكومه‌تى عێراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه ره‌تیكرده‌وه كه خاكه‌كه‌ى بۆ هه‌ر هێرشێكى له‌و جۆره به‌كارهاتبێت.
جێى ئاماژه‌پێدانه به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2019، هێرشكرایه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى كۆمپانیاى ئارامۆ له سعودیه و كه بوه هۆى وه‌ستانى نزیكه‌ى نیوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى سعودیه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كانى نه‌وت له جیهاندا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.