پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 9ی 2019 هێزێكی ئه‌مریكی چوونه‌ته شارۆچكه‌ی دوبز له ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوك و مۆڵه‌تی 24 كاتژمێر ده‌ده‌ن به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ تا بنكه‌كه چۆل بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: هێزه ئه‌مریكیه‌كه مۆڵه‌تێكی كاتی‌یان داوه‌ته پۆلیسی فیدڕاڵی تاوه‌كو بنكه‌كه‌یان بۆ چۆل بكه‌ن و خۆیان تیایدا نیشته‌جێ بن.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌و بنكه‌یه به هی خۆیان ده‌زانن و به پۆلیسی فیدڕاڵیان گوتووه به‌ر له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و بنكه‌یه هێزه ئه‌مریكییه‌كانی تێدا نیشته‌جێ بووه و ئێستاش ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌كه و پێویسته له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا به ته‌واوی چۆلیان كردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.