ئەمرۆ دووشه‌ممه 2019/9/16، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئاسەوارو ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەی ڕاگەیاند.
نەقیب سەرکەوت رایگەیاند، تۆمه‌تبارێك كه دانیشتوی شاری سلێمانییه چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی بۆ كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئێرانیی ناردووه كه شوێنه‌وارێك له‌شاری سلێمانی هه‌یه تا ئه‌و كه‌سه بێت‌و سه‌یری بكات بۆئه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی دهربهێننو بیبه‌ن، دواتر كه‌سه ئێرانییه‌كه كه شاره‌زایه له‌ده‌رهێنانی ئاسه‌وارو شوێن ناسیدا، سێ تۆمه‌تباری تری به‌كرێ گرتووه تا هاوكاریی بكه‌ن لهدهرهێنانو بردنی ئاسه‌واره‌كان.
له‌شوێنی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دهستگیركراونو له‌ئێستادا به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 63 له‌یاسای شوێنه‌وار بەندن.
وتیشی، له‌میانه‌ی چاودێریكردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه بازرگانیان به‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه، پێنج تۆمه‌تبار له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركران.
هەروەها تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه ساڵێك لهمهوپێش رێپێدراوێكی پۆلیسی كوشت له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – كه‌ركوك‌و له‌ئێستادا به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتی، تۆمه‌تبارێك به‌پێی مادده‌ی 405/31 دەستگیرکراوە كه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش ته‌قه‌ی لههاوڵاتییهك كردبو كه هاوڵاتییه‌كه له‌سه‌دا سه‌د كه‌مئه‌ندام بووه.
هاوکات 21 پیاو و 3 ئافره‌ت له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه ده‌ستگیركراون: (دزینی 4500 دۆلار‌و جانتای ئافره‌تان له‌ناو بازاردا، دزیكردن له‌كۆگای كه‌لوپه‌لی بیناسازییی، دزینی موبایل، ساخته‌كردنی گرێبه‌ست، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ساخته، هاككردنی ئه‌كاونتی هاوڵاتیان له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دزینی ماتۆرسكیڵ).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.