له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی قائیمقامه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیهتیهكهیان ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مادده‌ی جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌دا گرتووه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تیشه‌وه له‌ناوده‌برێن.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له فرۆشگای تاهیر، له شه‌قامی كاوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر شامپۆ و جوانكاری خانماندا گیراوه كه‌سه‌رجه‌میان ماوه‌یان به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنانیان نین.
له فرۆشگای تاهیر، ده‌ست به‌سه‌ر (917 بۆیاخی قژ، 64 شامپۆی قژ، 306 كرێم، 75 حه‌مام زه‌یت) جوانكاری خانماندا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی پاپهندكردنیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (36) لیژنه‌ی بۆ چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان دروستكردووه، لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌ش یه‌كێكه له لیژنه‌كان كه رۆژانه سه‌ردانی سه‌رتاشخانه و ئه‌و شوێنانه ده‌كات ماده‌كانی جوانكاری و ده‌فرۆشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.