به‌پێى یاداشتێك كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ،یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دەکات کە ژمارە حسابیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بکاتەوە بۆئەوەی بتوانن پێداویستی ئەو کارانەی پێویستیان بە پێشینەو قەرزەوە هەیە سود لە پاشەکەوتی موچەکانیان وەربگرن.
لەبه‌شێكى یاداشته‌كه‌دا كه ئاڕاستەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کراوە رایده‌گه‌یه‌نن كه بودجه‌یه‌كى شایسته ته‌رخان بكرێت بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه پاشەکەوتی موچە یەکلایی بکرێتەوە ، کە نیگەرانیەکی زۆری دروستکردوە و بەردەوامیشە
ده‌شڵێت ، بۆ ئەوەی بتوانن سود لە پاشەکەوتی موچەکانیان وەربگرن بۆ هەر پێداویستیەک کە پێویستی بە پێشینە و قەرز هەبێ،بۆیە داوا دەکەین وەزارەت ژمارە حسابیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بکاتەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.