له پرۆسه‌ی فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌کانی تابلۆکانی هه‌ڵه‌بجه هیچ ژماره‌یه‌ک نه‌فرۆشران وبڕیاره جارێکی تر پرۆسه‌ی فرۆشتنی ژماره‌کان به هه‌مان نرخ دووباره بکرێته‌وه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە پارێزگاى هەڵەبجە ژمارەى تابلۆکانى پارێزگاکە خرانە موزایەدەى ئاشکراوە بەمەبەستى فرۆشتنیان کە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دیناریان لەسەر دیاری کرابوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن کاتی زیادکردنه‌که‌دا هیچ کام له‌و که‌سانه‌ی ئاماده‌بوون، نه‌گه‌یشتنه ئه‌و نرخه‌ی بۆ فرۆشتنی تابلۆکان دیاریکرابوو، به‌وهۆیه‌وه هیچ کام له تابلۆکان نه‌فرۆشرا و ته‌نها دوو که‌س ئاماده‌بوون بڕی 700 ملیۆن دینار بده‌ن به تابلۆی ژماره (1).
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕایگەیاندوە كه‌ئه‌مڕۆ ته‌نها ژماره (1-9) ده‌خرێته فرۆشتنی زیادکراوه، له رۆژانی ئاینده‌شدا ژماره (10-99) ده‌فرۆشرێت.
شوان عزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.