له دیدارێكی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندێکی لوبنانی جەخت لە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان لوبنان وهەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/9/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی لوبنانی کرد بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار تەیمور جونبولات سەرۆکی فراکسیۆنی دیداری دیموکراتی لە پەرلەمانی لوبنان و سەرکردە لە پارتی سۆسیالستی پێشکەوتووخوازی لوبنانی.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی پیرۆزبایییان لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیش لە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان لوبنان وهەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان خانەوادەی جونبولات و گەلی کورد کرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.