له پهیامێكیدا سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵکوژیى گوندى سۆریای ناوچهی زاخۆ سەرکۆنە دەکات، لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی و موسڵمان بوونە قوربانی، رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ ئهم تاوانهی ئهنجامدا.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ تاوانێکی گەورەی لە گوندی سۆریای سەر بە پارێزگای دھۆک ئەنجامدا کە لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی کلدانی ئاشوری سریانی و موسڵمان بوونە قوربانی.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەم تاوانە قێزەوەنە سەرکۆنە دەکات و، داکۆکی لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی لە ھەرێمی کوردستان دەکات لە پێناو دادپەروەری ویەکسانی گشت هاووڵاتیان.
سڵاو ودروود بۆ گیانی هەموو شەهیدانی کوردستان
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
16 ئەیلوول 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.