وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی دیاریکردنی نوێنه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاو کردەوە.
ئەمینداریەتی وەزارەتی پێشمەرگە لەو ڕاگەیاندراوەدا بڵاوی کردووەتەوە، كه دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه زانرا كه، (عادل عه‌بدولمه‌هدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ، فه‌رمانێكی دیوانی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ركردووه‌و تێدا ئاماژه به نوێنه‌رایه‌تی به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه كراوه، لێره‌وه به‌رای گشتی و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه راده‌گه‌ینین، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له 23ی مانگی 6 له‌لایه‌ن وه‌فدی هه‌رێمه‌وه داوای نوێنه‌رایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌و فه‌رمانده‌یه كرا".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تا ئێستا ئه‌و فه‌رمانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ر كاتێك له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت و له ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت".
ئاماژە بەوەش دراوە، کە دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی پێویسته، تا نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دیاری بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.