Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 20:54

کورد لە نەینەوا بە یەک لیست بەشداریی ھەڵبژاردن ده‌کات

پارتی بڕیاری دا لیستی یەکگرتوو لە نەینەوا پێک بهێنرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پارتی دەربارەی پێکهێنانی لیستی یەکگرتووی کورد لە نەینەوا کۆ بووەوە و بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتیش لە مووسڵ ئاشکرای کرد، پارتی لەگەڵ یەکگرتووییی کوردە لە مووسڵ و دەشڵێت، ڕۆژی شەممەی دابێ مەکتەبی سیاسی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کورد کۆ دەبێتەوە.

مەناف حەسەن، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ، دووشەممە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لەگەڵ ھەرسێ لقی نەینەوای پارتی کۆ بووەوە و تێیدا پرسی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کرا، لە ئەنجامدا بڕیاری ئەوەمان دا کورد لە نەینەوا بە یەک لیست بەشداریی ھەڵبژاردن بکات، چونکە پێشتر بڕیار دراوە لە کەرکووک یەک لیستی کوردی ھەبێت، پێمان وایە لەبەر ڕەوشی ئاڵۆزی ئەو ناوچانە و ئەو ستەمەی بەھۆی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەوە لە کورد کراوە، پێویستە کورد بە یەکگرتوویی بچێتە نێو ئەو ھەڵبژاردنەوە."

بەرپرسەکەی پارتی لە مووسڵ گوتیشی" ئەمڕۆ ئێمە لای خۆمانەوە بڕیاری ئەوەمان دا ئامادەین لەگەڵ لایەنەکانی کورد لیستێکی کوردی پێک بێنین، لەبەر بەرژەوەندیی گەلی کورد کادیرانی پارتی لەگەڵ ئەوەدا بوون لە ھەڵبژاردنی ٢٠ی نیسانی ساڵی داھاتوودا دەنگی کورد پەرت نەبێت."

 

مەناف حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەپێی زانیاریی ئێمە لایەنەکانی دیکەی نەینەواش لەگەڵ ئەوەن لیستی کوردی دروست بکرێت و بەشداریی ھەرلایەنە و بەتەنیا زیانی بۆ بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان دەبێت، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو مەکتەبی سیاسیی پارتیمان لەبارەی پێکهێنانی لیستی ھاوبەشەوە لەگەڵ لایەنەکانی کورد کۆ ببێتەوە و یەکلا بکرێتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.