ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، تۆمارێكى دەنگیی نوێی "ئەبوبەكر بەغدادی" سەرۆكی گروپی تیرۆریستى داعش كه له تۆڕی (الفرقان)ى سهربه داعش بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ناوبراو رێنمایی دەداتە لایەنگران و شوێنكەوتوانی و داوای جیهادیان لێدەكات.
لەو تۆماره دەنگییەدا، ئەبوبەكر بەغدادی داوا دەكات كار بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكانی تر بەیعەت بە خەلافەتی داعش بدەن و راشیگەیاند" ئەوەی لە جەنگەكانی رابردوو روویاندا، لەمێژووی هاوچەرخی جیهاددا یەكەم و بێوێنە بوو، كە بووە هۆی رشتنی خوێنی ئەمەریكا و بەكرێگیراوانی لە گۆڕەپانی شەڕی درێژكراوەی لەمێژینە.
بەغدادی ئاماژە بەوەش دەكات، كە چالاكیی رۆژانەی داعش بەردەوامە لە چەندین بەرەی جیاواز و داواش لە لایەنگرانی دەكات خەڵكانی سوننە مەزهەب بانگهێشت بكەن.
لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، بەغدادی باسی شەڕكردنی داعش دەكات لە هەشت وڵاتی جیاوازدا و دەڵێ چەكدارەكانیان لە عێراق، سووریا، یەمەن، ئەفغانستان، سۆماڵ، لیبیا و تونس بەردەوامن لە شەڕكردن، داواش لە داعشیەكان دەكات چاكە بكەن و بۆ بەرهەمەكەی چاوەڕوانی پاداشی خوا بن.
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە رۆژانە داعش لە چەندین شوێنی جیاواز هێرشهكانى خۆی ئەنجام دەدات، وەك وڵاتی مالی و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نزیك و داواش دەكات هێرش بكرێتە سەر هێزە ئەمنییەكان و لێكۆڵەر و دادوەرانی ناو ئەو گرتوخانانەی چەكدارانی داعشیان تێدا بەند كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.