لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام دوای 13 ساڵ له زیندانی لە سێدارە درا.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، كه‌رۆژی چوارشەممە له هەفتەی رابردوو، سزای له سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی بێهرووز عەبدیپوور، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام بەرێوەچوو
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێِنێت بێهروز عەبدیپوور خەڵکی گوندی حەوت کانی (هفت چشمە)ی ئیلام بووە و 13 ساڵ پێش بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە رێگای قەسامە واتە سوێند خواردنی کەسێک وەک شاهید، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هاوكات 10 ساڵ پێش ئێستا ماڵپەڕێکی نزیک لە رێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران، لە راپۆرتێک‌دا باسی لەوە کردووە کە بێهرووز عەبدیپوور بەندکراوی سیاسییە و مەترسی سێدارەی لە سەرە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت کە بێرووز بە هۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانە یەکێک لە چاوەکانی لەدەست داوە و بنەماڵەکەی بە ناچاری بۆ کرماشان کۆچیان كردووه.
لهكۆتادا هه‌نگاو رایدهگهێنێت، دوو برای بێهروز عەبدیپوور پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە سێدارە دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.