پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه، له وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژرێت.
گه‌نجه كورده‌كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه و ناوی "هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حوسێن"ه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه.
به پێی گوته‌ی كهسو كاره‌كه‌ی، هه‌مه‌وه‌ند به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی مافیا كوژراوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی شێوێنراوه و له شوێنێكی چۆل فڕێدراوه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ڕووداوه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماله‌كه‌ی هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاند: تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و له‌هه‌وڵداین بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه هه‌مه‌وه‌ند كوڕی فه‌رمانده فه‌ریق عه‌لی سیدهكهییه وله كاتی شه‌ڕی داعشدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌ندین میلیان بڕی تاوه‌كو گه‌ڕانه‌وه كوردستان چه‌كی شه‌ڕه‌فیان لهشانكرد تا به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ن و تا كۆتایی شه‌ڕی داعش‌یش له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا مانه‌وه و دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕیش گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ریتانیا و به‌داخه‌وه پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیا‌و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژرێت.





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.