Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 19:46

نه‌وزاد هادی: ئومێدی ئەوە ده‌که‌م که‌هاوڵاتیانی هەولێر لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە خزمەتەکانی ڕازی بووبن

ئەحمەد كانی: نەوزاد هادی خزمەتێكی زۆری بە شاری هەولێر كرد
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا لقی 2 ى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لق  بە یاوەری كارگێڕانی لق،سەردانی پارێزگاری پێشووی هەولێر نەوزاد هادیان كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەو سەردانەدا،بەرپرسی لقی دوو دەستخۆشیان لە نەوزاد هادی كە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی شاری هەولێر كرد و شارەكەی كرد بە نموونەی ئاوەدانی و پێشوەچوون،هاوكات پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی نوێیان لێی كرد وەك ڕاوێژكاری  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئومێدی سەركەوتنیان بۆ كرد لە ئەركە نوێیەكەیدا.


ئەحمەد كانی پێشی وابوو هەر پلەو پۆستێك بەرپرسیارەتی گەورەن و دەرفەتێكە سەركەوتنی تێدا تۆمار بكرێت،میللەتیش ئەوانە لە بیر ناكات كە ڕۆژگارێك خزمەتیان بە نیشتیمانەكەی خۆیان كردووە.

لە بەرامبەردا،نەوزاد هادی سوپاسی ستایش و پێزانینی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە لە ماوەی چەند ساڵەی پۆستی پارێزگاریدا هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار زانیوە بەرامبەر كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیان و ئومێدی ئەوەی كرد هاوڵاتیانی شاری هەولێر لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە خزمەتەكانی ڕازی بووبن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ش 16 ى 9 ى 2019 دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا فه‌رسه‌ت سۆفی وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر لەبەردەم  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان،  سوێندى یاسایى خوارد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادە بوو،  نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فەرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.