له‌راگه‌یاندراوێكدا په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17 ى 9 ى 2019 په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی راگه‌یاند، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له ماده‌ی (18) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/17 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
دووه‌م: حوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمى (82،80،79)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
2 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاغیكردن به نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره (41)ى ساڵی 2008).
3 - پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ژماره (11)ى ساڵی 2010ى هه‌مواركراو),
4 - پێشنیازه‌یاسای (رێكخستن و یه‌كحستنی عه‌لوه‌كان).
5 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره (78)ى ساڵی 2012).
6 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای گرتنی مایه‌ى قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له بازاڕه نێوخۆییه‌كان ژماره (18)ى ساڵی 2008ى هه‌مواركراو).
7 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ژماره (9)ى ساڵی 2006).
سێیه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی ئه‌ندامى په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان) سه‌باره‌ت به (ژماره‌ى دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.