لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌فدێكی وڵاتى هه‌نگاریا كۆبوونه‌وه
رایده‌گه‌یه‌نن شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ د. تۆماس ده‌ژۆ، پرۆفیسۆر له زانكۆی ئهلیتای هه‌نگاری و ڤهرگه ژۆڵتا، پاشكۆی سه‌ربازی لهكونسڵخانهی هه‌نگاریا له‌هه‌ولێر كۆبۆوه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ كه له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه هێمای بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لی هه‌نگاریا كرد له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان، هه‌روها ستایشی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا رۆڵی به‌رچاو و گرنگیان هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه له‌رووی مه‌شق و راهێنانهكانهوه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆفیسۆر د. تۆماس ده‌ژۆ، له‌باره‌ی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاسی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه بووه ره‌مزی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی جیهان له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان دژ به تیرۆریستانی داعش، وتیشی: ئێستا له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته قسه له‌سه‌ر ئازایه‌تی و توانای پێشمه‌رگه ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاوتوێی له‌ناوبردنی بیر‌و فیكری توندڕه‌وی ده‌كرێت.
ڤهرگه ژۆڵتا، پاشكۆی سه‌ربازی له كونسڵخانه‌ی هه‌نگاریا له هه‌ولێر، رایگه‌یاند: له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین و له نزیكه‌وه ئاماده‌ی هاوكاری پرۆسه‌ی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ین.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ی جموجوڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه و وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه كه تیرۆریستان لێره‌و له‌وێ خه‌ریكی چالاكی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، له هه‌ندێ شوێن زه‌مینه‌ی له‌باریان بۆ ره‌خساوه، پێویسته هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێت و هه‌مووان كۆده‌نگ و یه‌كده‌نگ بن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێز و فیكری تونده‌ڕه‌وی له‌و ناوچانه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.