لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر بڵاوی كردهوه كه لهم هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان دابەش دەكرێت
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایدهگهێنێت مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە دابەش دەكرێت كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرا بوو.
ئەمڕۆ سێشەم 17 ى 9 ى 2019 ، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕاى گەیاند، لەو هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر راشیگهیاندووهكه ، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهات و كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكیەكان لەو هەفتەیە مووچەی خۆیان وەردەگرن.
دهشڵێت ، بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر درا و ئێمە وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لێژنە پزیشكییەكان رۆژانی پشوومان خستە سەر رۆژانی دەوام و ماندوونەناسانە كارمان كرد تاكوو دواجار توانیمان 13 هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد كەینەوە.
لهكۆتادا یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایدهگهێنێت ، جێگای خۆیەتی سوپاسی فەرمانبەرانمان لە وەزارەتی كار و سوپاسی لێژنە پزیشكییەكان لە وەزارەتی تەندروستی بكەین كە لە چوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دوو وەزارەت پێكەوە بەو ئەركە هەستان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.