كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا به هه‌زاران نه‌مام و دره‌خت له شه‌قامی مه‌خمور بۆ شه‌قامی مامزاوا چاندران.
ڕاشیگه‌یاند: به مه‌به‌ستی سه‌وزكردنی شه‌قامه‌كانی شار و گرنگی دان به ژینگه‌یه‌كی پاك، به ئاماده‌بوونی "ساسان عه‌ونى" وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و ستافی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان به درێژایی 6 كیلۆمه‌تر، له شه‌قامی مه‌خمور بۆ شه‌قامی مامزاوا ده‌ستپێكرد.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا به هه‌زاران دره‌خت و نه‌مامی جۆراو جۆریان له شهقامكه چاند.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.