Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:35

گەشتیارانی عێراق بازاڕه‌کانی ئێرانیان بوژاندووه‌ته‌وه‌

لە ساڵێکدا حەوت ملیۆن گەشتیار رویان لە ئێران كردووه‌
بازاڕی ئێران
کوردستان TV
100%

هاوڵاتیانی عێراق بە لێشاو رو لە ئێران دەکەن و ئەمەش ئابوریی ئەو وڵاتە لە هەرەسهێنان رزگار دەکات. میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە لە ساڵێکدا حەوت ملیۆن گەشتیار رویان لە وڵاتەکەیان کردوە کە زۆربەیان هاوڵاتیی عێراق بون و نزیکەی دو ملیار و پێنجسه‌د و حه‌ڤده‌ ملیۆن دۆلاریان  لەو وڵاتە خەرج کردوە. وەلی تەیموری، جێگری بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزار و شوێنەوارە مێژوییەکانی ئێران رایگەیاندوە؛ لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا یەک ملیۆن شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د هەزار گەشتیاری عێراقی رویان لە وڵاتەکەی کردوە و هەر یەکەیان نزیکەی پێنج شەو و رۆژ ماونەتەوە.تەیموری ئاماژەی بەوە کردوە پێدەچێت لە ساڵێکدا زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بە مەبەستی گەشت و چارەسەری تەندروستی روو لە ئێران بکەن و هەر یەکەیان بەتێکڕا هه‌زار و چوارسه‌د دۆلار خەرج دەکەن. لەبەرامبەردا چەند سەرچاوەیەکی ئێران ئاشکرایان کردوە تێکڕای خەرجکرنی پارە لەلایەن گەشتیارانی عێراقەوە دەگاتە شه‌شسه‌د و سی دۆلار بۆ هەرکەسێک و ئەوەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی بازاڕەکان و ئەو وڵاتەش لە فشاری سزا داراییەکانی ئەمەریکا دەرباز دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.